بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
ڕێبەری باڵای ئێران لەو پەیامەدا جەختیان کرد: گەلی ئێران، خۆی و هیممەت و شوناسی خۆیان بە دوژمنان نیشان دا و ئەمە هۆشدارییەک بە سیاسەتوانانی ئەمریکا بوو کە فریوکاری خۆیان بوەستێنن و پاڵ نەدەنەوە بە مزوورانی خەیانتکاراوە.
دەقی پەیامەکەی ڕێبەری:
بسم الله الرّحمن الرّحیم
گەلی بەشکۆی ئێران!
ئەمڕۆ کارێکی گەورەتان کرد و ڕۆژێکی مێژوویتان خولقاند.
ئەم کۆبوونەوە گەورە و پڕاوپڕ لە ورەی بەرز، نەخشەی دوژمنانی بیانی کە بڕیار بوو بە دەستی مزۆرانی ناوخۆیی ڕاپەڕێنرێت، پووچەڵ کردەوە.
گەلی ئێران، خۆی و هیممەت و شوناسی خۆیان بە دوژمنان نیشان دا و ئەمە هۆشدارییەک بە سیاسەتوانانی ئەمریکا بوو کە فریوکاری خۆیان بوەستێنن و پاڵ نەدەنەوە بە مزوورانی خەیانتکاراوە.
گەلی ئێران، بەهێز و بەتوانیە، وشیار و دوژمن ناسە و لە هەمیشە لە مەیداندایە.
خودا ڕەحمەتی خۆی لە سەر هەمووتان ببارێنێت.
سەید عەلی خامنەیی
Your Comment